هه‌ولێر.. 17 تووشبووی دیكه‌ی كۆرۆنا چاك بوونه‌وه
باری تەندروستییان تەواو جێگیر بووه‌تەوە و بڕیاردرا ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه بكرێنه‌وه
K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر ئاشكرای كرد، 17 تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاری هه‌ولێر چاكبوونه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا دلۆڤان محه‌مه‌د فاتح، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی توندروستیی هه‌ولێر دووپاتی كرده‌وه، ، دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی، 17 تووشبووی دیكه‌ی په‌تای كۆرۆنا له شاری هه‌ولێر بەتەواوی چاکبوونەتەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بووه‌تەوە، وە پشکنینی تایبەتی یه‌ك له‌دوای یه‌كیان بۆ کراوه و ئه‌نجامی سه‌رجه‌میان نیگه‌تیڤ ده‌رچووه و بڕیار درا بنێردرێنه‌وه ماڵه‌وه.
هه‌ر به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له شاری هه‌ولێر له ڤایرۆسی كۆرۆنا چاك بوونه‌ته‌وه، ژماره‌یان بووه‌ته (۱٠٦) کەس.
H.B