قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ تا 23ی نیسان درێژ كرایه‌وه
بڕیارێكی نوێ
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی تا 23ی نیسان درێژ كرده‌وه.
پوخته‌ی به‌یانی ژماره 27ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ:
یه‌كه‌م: درێژكردنه‌وه‌ی راگرتنی هاتووچۆ له ته‌واوی پارێزگاكانی هه‌رێم و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان و گشت یه‌كه كارگێڕییه‌كانیان تا 23ی نیسانی 2020، كاتژمێر (12:00)ی شه‌و. هه‌ر شوفێرێك سه‌رپێچی بكات به پێی به‌یانی ژماره 19 سزا ده‌درێت.
دووه‌م: هاتوچۆی پیاده قه‌ده‌غه‌یه جگه له حاڵه‌تی دابینكردنی پێداویستی رۆژانه و حاڵه‌تی نه‌خۆشی و ئه‌وانه‌ی سه‌رپێچی ده‌كه‌ن رێكاری یاساییان به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته به‌ر.
سێیه‌م: هاتوچۆكردنی ئاژانس و رێكخراوه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و هاوپه‌یمانان و دیپلۆماتكاران رێگه‌پێدراوه.
چواره‌م: له كاتژمێر 6ی ئێواره تا 12ی شه‌و قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان به ته‌واوی جێبه‌جێ ده‌كرێت. ته‌نیا رێگه ده‌درێت به هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی هێزه ئه‌منییه‌كان و نیمه ته‌ندروستییه‌كان و ئه‌مبوڵانس و ئه‌وانه‌ی له ئه‌ركی فه‌رمیدان.
پێنجه‌م: ئاڵوگۆڕی بازرگانی به پێی رێنماییه‌كانی پێشووتر به‌رده‌وام ده‌بێت.
شه‌شه‌م: ده‌سه‌ڵات ده‌درێت به پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان به پێی ئه‌و خشتانه‌ی پێشنیازیان كردووه له كاتژمێر 12ی شه‌و تا 6ی ئێواره به مه‌به‌ستی رێگه‌پێدان به كردنه‌وه‌ی ئه‌و شوێنه خزمه‌تگوزاریانه‌ی كه پێویستن بۆ هاووڵاتیان و به تایبه‌تی كه‌رتی كشتوكاڵ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌رزی پێگه‌یشتنی به‌رهه‌مه كشتووكاڵییه‌كانه هاتوچۆكردنی ئۆتۆمبێله خزمه‌تگوزارییه‌كان به پێی پێویست.
حه‌وته‌م: هاتوچۆ له نێوان پارێزگاكان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك راده‌گیرێت.
هه‌شته‌م: رێگه‌پێدان له نێوان پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان و له ناو پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان به پێی سیستمی رێگه‌پێدانی ئه‌لیكترۆنی ده‌بێت.
نۆیه‌م: هه‌ر كه‌سێك سه‌ر به هێزه ئه‌منییه‌كانی راسپێردراو به جێبه‌جێكردنی رێكاره‌كانی سه‌ره‌وه، كه‌مته‌رخه‌می بنوێنێت له جێبه‌جێكردنی بڕگه‌كانی ئه‌م به‌یانه له كاتی ئه‌ركدا یان پێشێلی بكات ئه‌گه‌ر له ئه‌ركدا نه‌بێت به پێی یاسا سزا ده‌درێت.
ده‌یه‌م: ده‌روازه سنوورییه‌كان و هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر و سلێمانی به رووی گه‌شتیاران به داخراوی ده‌مێننه‌وه.
یازده‌یه‌م: له كاتژمێر 12ی شه‌وی 16 – 17ی نیسانی 2020ه‌وه ئه‌م به‌یانه جێبه‌جێ ده‌كرێت.

