وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا قوتابیانی كورد له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئاگادار ده‌كاته‌وه
پێویستە کاتەکانى خۆیان بە پێى خشتەى هاوپێچ رێکبخەن
K24- هه‌ولێر:
له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و قوتابیانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئاگادار ده‌كاته‌وه، كه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌خوێنن و تا ئێستا به‌هۆی رێكاره‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا نه‌یانتوانیوه بگه‌ڕێنه‌وه هه‌رێم، ئاماده‌كاری بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بیانگه‌ڕێننه‌وه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا كه له سایتی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا بڵاوكراوه‌ته‌وه، هاتووه، "لە درێژەى هەوڵە بەردەوامەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان و لایەنى پەیوەندار لە حکومەتى عێراقى فیدراڵ، بە ئاراستەى کار ئاسانى کردن بۆ ئەو خوێندکار و قوتابیانەى، لە دەرەوەى وڵات دەخوێنن و بەهۆى رێكاره‌كانی بڵاو بونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا تا ئێستا نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه هه‌رێم".
دووپاتیشی كرده‌وه، "وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئاگادارى سەرجەم ئەو خوێندکار و قوتابیانە دەکاتەوە، پێویستە کاتەکانى خۆیان بە پێى خشتەى هاوپێچ رێکبخەن، بۆ ئاماده‌كاریكردن و ئامادەبونیان لە فرۆکەخانەى وڵاتان، بەمەبەستى گەڕانەوەیان بۆ هەرێمى کوردستان".
جێگەى ئاماژەیە وەزارەتی خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەگەڵ لایەنى پەیوەندار لە حکومەتى هەرێم و حکومەتى عێراقى و پەرلەمانتارانى کورد لە بەغدا، لە ھەوڵی بەردەوامدا بووە بۆ وەرگرتنی رەزامەندی لایەنی عێراقی و ئەو وڵات و شوێنانەی کە قوتابی و خوێندکارانى هەرێمى کوردستانیان لێیه، بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە ھەرێمی کوردستان.
H.B