ئه‌ڵمانیا بووه پێنجه‌م وڵات له رووی زۆری ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا
ئاماری تووشبووان هه‌ڵكشا
K24 – هه‌ولێر:
په‌یمانگه‌ی رۆبرت كوخ بۆ نه‌خۆشییه گواستراوه‌كان، ئه‌مڕۆ هه‌ینی بڵاویكرده‌وه، ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به كۆرۆنا له ئه‌ڵمانیا گه‌یشتووه‌ته 133 هه‌زار و 830 كه‌س و له ماوه‌ی ته‌نیا 24 كاتژمێری رابردوودا 3 هه‌زار و 380 كه‌سی دیكه تووشبوون.
به گوێره‌ی نوێترین ئاماری ئه‌و په‌یمانگه‌یه، ماوه‌ی 3 رۆژه له‌سه‌ر یه‌ك ئاماری تووشبووان له ئه‌ڵمانیا رووی له هه‌ڵكشانه.
له باره‌ی ئاماره‌كانی گیانله‌ده‌ستدانی تووشبووانه‌وه، په‌یمانگه‌كه بڵاویكرده‌وه، له 24 كاتژمێری رابردووش 299 كه‌سی دیكه به په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه و كۆی گشتی ئه‌و كه‌سانه‌ی به كۆرۆنا مردوون گه‌یشتووه‌ته 3 هه‌زار و 868 كه‌س.
ئه‌ڵمانیا له ریزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ی زۆرترین زیانی مرۆییان به‌ركه‌وتووه، پێنجه‌م وڵاته و له دوای هه‌ریه‌ك له ئه‌مه‌ریكا، ئیتاڵیا، ئیسپانیا و فه‌ره‌نساوه دێت.