ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له جیهاندا گه‌یشته سه‌رووی دوو ملیۆن و سه‌د هه‌زار كه‌س
ئه‌مه‌ریكا یه‌كه‌مه
K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له جیهاندا گه‌یشته سه‌رووی دوو ملیۆن و سه‌د هه‌زار كه‌س.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له جیهاندا تووشی كۆرۆنا بوون، دوو ملیۆن و سه‌د هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند و ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ش به په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشته 143 هه‌زار و 744 كه‌س.
په‌تاكه له 210 وڵات و هه‌رێمی جیهان بڵاوبووه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ریكا به تۆماركردنی 668 هه‌زار و 79 كه‌س له ریزبه‌ندی وڵاتاندا یه‌كه‌مینه و ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌شی به په‌تاكه له‌و وڵاته گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشتووه‌ته 33 هه‌زار و 284 كه‌س.