هه‌ولێر.. 6 تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاك بوونه‌وه
کۆی گشتی چابووەکان گەیشتە ۱۱۲ کەس
K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستیی هه‌ولێر چاكبوونه‌وه‌ی 6 تووشبووی دیكه‌ی كۆرۆنای راگه‌یاند.
دكتۆر دلۆڤان محه‌مه‌د فاتح، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر رایگه‌یاند، 6 تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاری هه‌ولێر دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەتەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بووه‌تەوە.
دووپاتیشی كرده‌وه، پشکنینی تایبەتی یه‌ك له‌دوای یه‌ك بۆ ئه‌و 6 كه‌سه كراوه و ئه‌نجامه‌كان نیگه‌تیڤ ده‌رچوون و بڕیاردرا بنێردرێنەوە ماڵەوە.
هه‌ر له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، تا ئێستا 112 كه‌س له شاری هه‌ولێر به ته‌واوی له په‌تاكه چاك بوونه‌ته‌وه.
H.B