چوار تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی چاکبوونەوە
ئاماری نوێ
K24 – ههولێر:
د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی بڵاویکردەوە، چوار تووشبووی دیکە بەڤایرۆسی کۆرۆنا لەسلێمانی چاکبوونەوە رەوانەی ماڵەوە کرانەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا 109 تووشبووی کۆرۆنا لە سلێمانی چاکبوونەتەوە.
هەر ئەمشەو لە هەولێر، شەش تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەوە و ژمارەی چارەسەرکراوان لەو شارە گەیشتە 112 کەس.