یۆنامی هەڵمەتێک بۆ ئاوەدانکردنەوەی کەرکووک دەستپێدەکات
زیاتر لە 10 هەزار خانوو، کە لەکاتی شەڕی داعش دا زیانیان پێگەیشتبوو
K24 - ھەولێر
یۆنامی ئاشكرای كرد، ھەڵمەتێك بۆ ئاوەدان كردنەوەی كەركووك رادەگەیەنن، بەتایبەتی ئەو شوێنانەی كە لە شەڕی داعش زیانیان بەركەوتووە.
نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق رایگەیاند، بە هاوکاری رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی و حکومەتی ژاپۆن، هەڵمەتێک بۆ ئاوەدانکردنەوەی ناوچە جیاجیاکانی پارێزگای کەرکووک دەستپێدەکات، بە تایبەت نۆژەنکردنەوەی زیاتر لە 10 هەزار خانوو، کە لەکاتی شەڕی داعش دا زیانیان پێگەیشتبوو.
هەروەها یۆنامی هاوکاری ئاوارەکانیش دەکات، بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و گەڕانەوەیان بۆ ناوچەکانیان.
ماوەیەک لەمەوبەر، ژاپۆن بڕی 41 ملیۆن دۆلاری بۆ یارمەتیدانی عێراق تەرخان کرد.