كەشناسی رەوشی كەشوھەوای راگەیاند

كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان

K24 - ھەولێر         

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان  لەنێوان ساماڵ و نیمچە ھەوردا دەبێت لە ناوچە شاخاوییەكان ئەگەری بارینی نمە باران ھەیە. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 27 و سلێمانی  و دھۆك 26 لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 30 پلەی سیلیزی دەبێت.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی ھەینی ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ و نیمچە ھەور دەبێت.