كەشناسی رەوشی كەشوھەوای راگەیاند
كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان ساماڵ و نیمچە ھەوردا دەبێت لە ناوچە شاخاوییەكان ئەگەری بارینی نمە باران ھەیە. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 27 و سلێمانی و دھۆك 26 لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 30 پلەی سیلیزی دەبێت.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی ھەینی ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ و نیمچە ھەور دەبێت.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)