تەندروستی سلێمانی ژمارەی ئەو تووشبووانە ئاشكرا دەكات كە لە نەخۆشخانە ماون
بەڕێوبەری تەندروستی سلێمانی: كاری ئێمە تەواو بوو دەبێ ھاووڵاتییان خۆیان بپارێزن
K24 - سلێمانی
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت، تائێستا 110 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سلێمانی چاكبوونەتەوە و 16 تووشبوو لە نەخۆشخانە ماون.
د. سەباح ھەورامی، بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی بۆ كوردستان24ی ئاشكرای كرد: "لەسنوری پارێزگای سلێمانی 16 تووشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانە ماوەنەتەوە و تائێستا 110 تووشبوو چاكبوونەتەوە و 4 كەسیش گیانیان لەدەستداوە".
بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی گوتیشی: "کاری ئێمە کۆتایی هات و ئیتر هاووڵاتیان دەبێ خۆیان بپارێزن".