"ئاماری تووشبووانی كۆرۆنا لە ئیتاڵیا راست نییە"
نزیكەی 6 ھەزار كەس لە ئیتاڵیا تووشی كۆرۆنا بوونە
K24 - ئیتاڵیا
پرۆفیسۆر و پسپۆر لەبوار ڤایرۆسەکان، رۆبێرتۆ بوریۆنی ئاماری دروستی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئیتاڵیا بە پشتبەستن بە لێکۆڵینەوەیەکی زانکۆی ئیمپێریالی لەندەن کە پسپۆرن لە بواری پەتا و ڤایرۆسەکان، بۆ 11 وڵات کراوە و ئاشکرا دەکات، سوود لە مۆدێلی ژمارەیی کراوە بۆ هەژمارکردنی ژمارەی تووشبوانی تەواو بە ڤایرۆسەکە و ژمارەی راگەیەندراوی گیان لەدەستدان و ئەو رێگەچارەو رێنماییانەی گیراونەتە بەر بۆ رێگرتن لە بڵاونەبوونەوەی زیاتری كۆرۆنا.
لە ئیتاڵیا لەدوای گرتنەبەری رێوشوێن و داخستنی هەموو شوێنە گشتیەکان و قەدەغەی هاتووچۆ (لۆک داون) ژمارەی خێرایی تووشبوانی نوێ و تەشەنەکردنی خێرای راگرت، بەتایبەتی لەوڵاتانی ئەوروپا و بڕیاری داخستن و بەخێرایی گرتنە بەری رێوشوێنی پێویست، بوونە هۆکاری رزگارکردنی ژیانی 59 هەزار کەس لە مردن تا 31ی مانگی رابردوو.
پرۆفیسۆر بوریۆنی دەڵێت: "تووشبووانی كۆرۆنا لە ئیتاڵیا لە 28ی مانگی رابردووەوە رێژەی 9,8%ی کۆی گشتی دانیشتوانی ئیتاڵیایە، یان باشتر 5,9 ملیۆن تووشبوو دەکات، بۆیە ئەو ژمارانەی رۆژانە رادەگەیەندرێن دروست نین و بێ مانان".
دەشڵێت: "بە وردبوونەوە لە رێژە راگەیەندراوەکان دەزانن بۆ ژمارەی گیان لەدەستدان لە ئیتاڵیا زۆر زیاترە لە چاو ئەڵمانیادا. لە توێژینەوەکەدا دیارە کە ئیتاڵیا لەچاو وڵاتانی دیكەی ئەوروپا بە پلەی یەکەم دێت فەرەنسا لە 3% و ئیسپانیا 15، بەڵام ئەڵمانیا تەنها لە 0,7% دانیشتوانەکەی تووشبوون بە ڤایرۆسەکەیان هەیە".

