بارەگای بارزانی: هەندێ دەنگی ناشاز دەیانەوێت لەبارەی پێشمەرگە پێکهێنانی حکومەتی عێراق بەلاڕێدا ببەن
راگەیەندراوێک لە بارەگای بارزانییەوە
K24 – هه‌ولێر:
ڤيان ده‌خيل، وتەبێژی بارەگای بارزانی بڵاویکردەوە، له كاتێكدا كه هێزه سياسييه نيشتمانييه‌كان و پێكهاته‌کانی عێراق به‌ره‌و پێكهێنانى حكوومه‌تێكى نيشتمانى هه‌نگاو ده‌نێن، تا بەسەر ئه‌و ئاسته‌نگانه‌دا زاڵ بن كه به‌رۆكى ده‌وڵه‌تى عێراقيان گرتووه، له‌م كاته هەستیارەدا كه پێويستی به يهكڕيزیی هه‌مووان هه‌يه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تهحهدياتهكان و گه‌ياندنى وڵات به كه‌نارى ئارامى، گوێبیستی هه‌ندێ ده‌نگى نه‌شاز ده‌بین بە تێکەڵکردنی کارتەکان و، دەیانەوێ مه‌به‌سته راستهقينهكهى پێكهێنانى حكوومه‌تى داهاتوو بە لاڕێدا ببەن، بەوەی کە لە پرسی هێشتنەوەی چەک لە دەستی دوڵه‌تدا و، لە نه‌هێشتنى هه‌موو شێوه‌كانى هه‌بوونى سه‌ربازیی ناشه‌رعى و ناده‌ستوورى، ئاماژه به هێزی پێشمەرگەی کوردستانیش کراوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، ئێمه له كاتێدا رايدهگهيێنين كه پشتيوانى له هه‌موو هه‌نگاو و كاره‌كانى حكوومه‌ت ده‌كه‌ين بۆ بونيادنانى ده‌وڵه‌تێكى ديموكراسى و شارستانى كه تيايدا ده‌ستوور و ياسا و هاونيشتيمانىبوون تێیدا سەروەر بێ، ئەو هەوڵانەش ڕەت دەکەینەوە كه هه‌وڵى رێگريكردن له هه‌نگاوی راست و دروست و لێدوانی نابهرپرسيارانە ده‌ده‌ن و دەشڵێین: پێشمەرگه به گوێره‌ى بڕگه‌ى پێنجه‌مى مادده‌ى 121/ ده‌ستوور هێزێکی شەرعی و یاساییە.
دووپاتیدەکاتەوە، هێزی پێشمەرگە دواى ده‌يان ساڵ له خه‌باتدا بووە دژى ديكتاتۆرييهت و قوربانيى زۆری داوە له پێناو دۆزی گەلی كورد و ده‌وڵه‌تى عێڕاقدا، نابێ ناوی بخرێتە لیستی ئەو کۆمەڵە چه‌كدارانەی بە نایاسایی دروست بوونە و سەروەریی ده‌وڵه‌ت و گەلانی عێراقیان پێشێل و ئه‌تك كردووه و وەک هێزێکی ده‌وڵه‌تى ناو ده‌وڵه‌تدا ڕەفتار دەکەن، کە جگه له خزمه‌تكردنى بهرژهوهنييه ته‌سكه‌كانى خۆيان و جێبه‌جێكردنى ئه‌جێنداى ده‌ره‌كى ئامانجێکی دیکەیان نییە.
گوته‌بێژى فه‌رمیى باره‌گاى بارزانی دەڵێت، ئه‌وه‌ى پێشمه‌رگه ناناسێ با بچێ لاپه‌ڕه‌كانى مێژوو بگه‌ڕێ، ئه‌و كاته ده‌زانێ كه پێشمه‌رگه قه‌ده‌رى ميللهتى كورد و هێڵى سووره، له رابردوودا قه‌ڵاى پۆڵايین و پارێزه‌رى باوه‌ڕپێكراوى ئاسايش و ئارامیى هه‌رێمى كوردستان بووه و هه‌ر وایش ده‌مێنێته‌وه. هێزی پێشمەرگە به‌شێكه له هێزه سه‌ربازييه ده‌ستوورييه‌كان و، هه‌ر هه‌نگاوێكیش كه بنرێ به‌ره‌و هێشتنه‌وه‌ى چه‌ك ته‌نیا به ده‌ستى ده‌وڵه‌ته‌وه، ده‌بێ دوور له موزايهداتى ئه‌وانه‌ى شاره‌زاى مێژوو نين ئه‌و راستييه له به‌رچاو بگیرێ.