شەش تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەولێر چاکبوونەوە
شەش تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەولێر چاکبوونەوە
K24 – ههولێر:
د.دلۆڤان محمدفاتح جلال، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر بڵاویکردەوە، هاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێر پێتان ڕادەگەیەنین کە شەش نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەتەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیربووەتەوە.
ئاشکرایکردووە، کۆی گشتی چابووەکان لە هەولێر گەیشتە 118 کەس.
- سوپاسی هاووڵاتیان و تیمە پزیشکییەکان دەکات و نووسیویەتی، سوپاسی پابەندبوونتان دەکەین بۆ ڕێنماییە خۆپارێزییەکان، جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان زامنی زاڵبوونمانە بەسەر ئەم پەتا جیهانیە. زۆر سوپاسی ماندووبوونی تەواوی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و تەواوی هێزەکانی ناوخۆ دەکەین کە پارێزگاری لە تەندروستی هاوڵاتیان دەکەن.