یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان دیار دەكرێت
لە 26ی ئاداری رابردوو، مانگی شەعبان دەستیپێکرد
K24 - ھەولێر
بەگوێرەی ناوەندی گەردوونی نێودەوڵەتی، هەینی داهاتوو یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانە لە زۆربەی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی.
ناوەندی گەردوونی نێودەوڵەتی، رۆژی هەیینی داهاتوو، 24ی ئەم مانگەی وەک یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان، لە زۆربەی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی دیاریکرد، تەنیا لە چەند وڵاتێک رۆژێک دواتر بە رۆژوو دەبن.
وەک ئەو ناوەندە باسیکردووە، لە 26ی ئاداری رابردوو، مانگی شەعبان دەستیپێکرد، بۆیە لە ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 23ی مانگ، چاودێری بینینی مانگ دەکرێت.
بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا پێشتر عەبدولعەزيز شێخ، موفتى گشتی سعووديە رايگەياند، بەهۆى ڤايرۆسى كۆرۆناوە لە مانگى رەمەزاندا نوێژى تەراويح و لهدوای رهمهزانیش نوێژى جەژن لە ماڵەكان ئەنجامدەدرێن.
موفتى گشتی سعووديە ئاماژهیداوه، لە ئەگەرى كۆتایی نەهاتنى پەتاكە و بەردەوامبوونى رێكارەكانى خۆپاراستن تا كۆتايى مانگى رەمەزان، ئەوا نوێژى جەژنیش لە ماڵهوه ئەنجامدەدرێت.