ئاگادارییەك لە وەزارەتی كارەبای هەرێمەوە
هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە
K24 – ههولێر:
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، كۆمپانیای داناغاز بۆ ماوەی 24 كاتژمێر دەست بەئیشوكاری چاككردنەوە دەكات و لەو ماوەیەدا كارەبای نیشتمانی كەم دەكات.
روونیکردووەتەوە، لەكاتژمێر 12ی شەوی رێكەوتی 20/4/2020 كۆمپانیای داناغاز بۆ ماوەی 24 كاتژمێر هەڵدەستێت بەئیشوكاری چاككردنەوەو چاكسازیی لە كێڵگەكانی كۆرمۆری غازی؛ بەمەش بەبڕی 130 ملیون پێ سێجای ستاندارد بەرهەمهێنانی غاز لە كێڵكەگان كەم دەبێتەوە و توانای بەرهەمهێنانی كارەباش بەبڕی 750 – 800 مێگاوات كەم دەكات.
دەقی راگەیەندراوەکە:
كۆمپانیای داناغاز بۆ ماوەی 24 كاتژمێر دەست بەئیشوكاری چاككردنەوە دەكات و لەو ماوەیەدا كارەبای نیشتمانی كەم دەكات
ئاگاداری هاونیشتمانیانی بەڕێز دەكەینەوە كە لەكاتژمێر 12ی شەوی رێكەوتی 20/4/2020 كۆمپانیای داناغاز بۆ ماوەی 24 كاتژمێر هەڵدەستێت بەئیشوكاری چاككردنەوەو چاكسازیی لە كێڵگەكانی كۆرمۆری غازی؛ بەمەش بەبڕی 130 ملیون پێ سێجای ستاندارد بەرهەمهێنانی غاز لە كێڵكەگان كەم دەبێتەوە و توانای بەرهەمهێنانی كارەباش بەبڕی 750 – 800 مێگاوات كەم دەكات. ئاگاداریی بەڕێزتان دەكەینەوە لەو ماوەیەدا تیمەكانی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم و كۆنترۆڵی كارەبای پارێزگاكان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرهەمهێنانی كارەبا و وێستگەكان بەهاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتیەكان لە هەوڵدا دەبن تاوەكو سیستەمی بەڕێوەبردنی كارەبا رێكبخەنەوەو كەمترین كاریگەریی لەسەر ماوەكانی پێدانی كارەبا بە هاوڵاتیان هەبێت.