مردن به‌هۆی كۆرۆنا له ئه‌مه‌ریكا سنووری 40 هه‌زار كه‌سی بڕ كرد
تا ئێستا زیاتر له 755 هه‌زار حاڵه‌تی تووشبوون تۆماركراون
K24- هه‌ولێر:
به‌گویره‌ی دوایین ئاماری بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئه‌مه‌ریكا، تا ئێستا زیاتر له 40 هه‌زار كه‌س به‌هۆی ئه‌و په‌تایه له‌و وڵاته گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز له‌سه‌ر زاری ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مه‌ریكا بڵاویكرده‌وه، له سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكه تا ئێستا 755 هه‌زار و 162 حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون، له‌و ژماره‌یه‌ش تا ئێستا 40 هه‌زار و 109 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ئه‌مه‌ریكا له ریزبه‌ندی پێشه‌وه‌ی وڵاتانی جیهاندایه له تۆماركردنی تووشبوون و مردن به‌هۆی ئه‌و په‌تایه.
دوای ئه‌ویش ئیتاڵیا له رووی ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدانه‌وه به مردنی 23 هه‌زار و 770 كه‌س له پله‌ی دووه‌مدایه، به‌ڵام له ئاماری تووشبوون به تۆماركردنی178 هه‌زار و 972 حاڵه‌ت له پله‌ی سێیه‌مدایه.
هه‌رچی ئیسپانیایه، له‌رووی ژماره‌ی مردنه‌وه به‌هۆی په‌تاكه دوای ئه‌مه‌ریكا به گیانله‌ده‌ستدانی 20 هه‌زار و 453 كه‌س له پله‌ی سێیه‌مدایه و له‌رووێ ژماره‌ی تووشبووانیش به تۆماركردنی 195 هه‌زار و 944 حاڵه‌ت ده‌كه‌وێته ریزبه‌ندی دووه‌می سه‌ر ئاستی جیهان.
H.B