ھاووڵاتییانی كورد لە رووسیا ئاگادار دەكرێنەوە
بۆ ئەو كەسانەی دەیانەوێت بگەڕێنەوە ھەرێمی كوردستان و عێراق
K24 - مۆسكۆ
ھاووڵاتییانی كورد لە رووسیا ئاگادار دەكرێنەوە، ھەر كەسێك دەیەوێت بگەڕێتەوە عێراق و ھەرێمی كوردستان لەم ھەفتەیەدا دەتوانن لە رێگەی فڕۆكەیەكەوە بگەڕێنەوە بەغدا.
باڵیۆزخانەی عێراق لە مۆسكۆ رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە 22/4/2020 فڕۆكه‌یه‌ك له مۆسكۆی پایته‌ختی رووسیاوه به‌ره‌و به‌غدا ده‌فڕێت، هه‌ركه‌سێك خواستی گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌یه بۆ كوردستان، ده‌توانێت له‌ڕێگەی ئەو فڕۆكەیە گه‌شته‌كه‌ی رێكبخات.
بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و قەدەغەی ھاتووچۆ و راگرتنی گەشتە ئاسمانییەكان، ژمارەیەكی زۆر لە ھاووڵاتییان لە وڵاتان گیریان خواردووە و داوایان لە باڵیۆزخانە و كونسوڵخانەكان كردووە، رێگەچارەیەكیان بۆ بدۆزنەوە.