فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا دەوروبەری زینی وەرتێ بۆردومان دەكەن

چیای دڕەبی بۆردومان كراوە

K24 - رواندز     

بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بنكە و بارەگاكانی پەكەكەیان لە دەوروبەری زینی وەرتێ بۆردومان كرد.

كوێستان ئەحمەد، قایمقامی رواندز بە كوردستان24ی راگەیاند: "كاتژمێر 4:30 خولەكی بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا چیای دڕەبیان بۆردومان كرد".

گوتیشی: "ئەو چیایە دەكەوێتە نێوان وەرتێ و زارگەڵی و دوورە لە ئاوەدانییەوە".

لە 15ی ئەم مانگەوە توركیا دووجاری دیكە بنكە و بارەگاكانی پەكەكەی لەو سنوورە بۆردومان كردووە.