سیستمی رێگەپێدانی ئەلیكترۆنی راگیرا
راگیرانەكە بۆ ماوەیەكی كاتی دەبێت
K24 - ھەولێر
وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی كوردستان، سیستمی رێگەپێدانی ئەلیكترۆنی بۆ ماوەیەكی كاتی راگرت.
ماڵپەڕی فەرمی وەزارەتی ناوخۆ، ئەمڕۆ 19/4/2020 هاووڵاتییان ئاگادار كردەوە، كە سیستمی رێگەپێدانی ئەلیكترۆنی بۆ ماوەی 24 كاتژمێر راگیرا.
پێشتر وەزارەتی ناوخۆ سیستمی رێگەپێدانی ئەلیكترۆنی لە رێگەی ماڵپەڕی فەرمی كارا كردبوو، بۆ ئەو ھاووڵاتییانەی كە دەیانەوێت بە كاری پێویست لەنێوان پارێزگا و شارۆچكەكان بە ئۆتۆمبێل ھاتووچۆ بكەن.