وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی: له 24 كاتژمێری رابردوودا هیچ حاڵه‌تێكی كۆرۆنا تۆمار نه‌كراوه
راگه‌یه‌ندراوی ئه‌مڕۆی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (20ی نیسان/ ئه‌پریڵی 2020)، راگه‌یه‌ندراوی ژماره (56)ـی رۆژانه‌ی خۆی له باره‌ی ره‌وشی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان له سه‌روبه‌ندی په‌تای جیهانی كۆرۆنادا بڵاوكرده‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، كه وێنه‌یه‌كی بۆ كوردستان24 نێردراوه، له 24 كاتژمێری رابردوودا هیچ حاڵه‌تێكی تووشبوون به كۆرۆنا تۆمار نه‌كراوه.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه
راگەیه‌ندراوی وەزارەتی تەندروستی
ژمارە (56)
سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، رێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:
1- کەرەنتین
ژمارەی هاووڵاتیان لە کەرەنتینەکان (8325) هاووڵاتی بوون، لەئێستادا تەنها (1501) هاووڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە لە (32) شوێنی جیاواز (426) لە هەولێر، (176) لە سلێمانی، (870) لە دهۆك، (29) لە راپەڕین،(6824) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەرەنتین کردنی ژمارەیەکی تری کەرەنتین کراو لە 24 کاتژمێری رابردوو کە کۆی گشتی بریتی بوو (105) هاووڵاتی.
2- پشکنین
لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوو (1477) پشکنین ئەنجام دراوە، (544) هەولێر، (360) سلێمانی، (450) دهۆك، (8) هەڵەبجە،(51) راپەڕین، (64) سۆران. ئەنجام هیچ تووشبووێکی نوێ لە هەرێمی کوردستان تۆمارنەکرا.
3- ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەشتە (337) تووشبوو، لەنێویاندا (4) مردن هەیە و (280) نەخۆش چاکبووەتەوە، ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان جارێکی تر تکا دەکەین هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان و پابەندبن بە رێنماییەکانی تەندروستی، لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (122).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
20ی نیسانی2020