عێراق بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی دارایی قەرزی زیاتر دەکات
قەرزەکانی عێراق 127 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە
K24 - ھەولێر
حكومه‌تی عێراق له هه‌وڵدایه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قه‌یرانی ئابووری و كورتهێانی بودجه، قه‌رزی زیاتر له رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بكات، به‌ڵام قه‌باره‌ی قه‌رزه‌كانی سه‌ر عێراق كه127 ملیار دۆلاری ئه‌مەریكی تێپه‌راندووه، وایكردووه كه هیچ وڵات و رێكخراوێكی نێوده‌وڵه‌تی ئێستا ئاماده‌نین قه‌رزی زیاتر به عێراق بده‌ن.
هه‌رێمی كوردستانیش كه پێشتر به‌شدار بووه له دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی سه‌ر عێراق، بۆیه ئێستا داوا ده‌كات كه عێراق هه‌ر بڕه قه‌رزێك وه‌ربگرێت ده‌بێت پشكی هه‌رێمیشی تێدابێت.
بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، پێشتر بۆ دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی عێراق پاره له‌پشكی هه‌رێم بڕدراوه، بۆیه ده‌بێت ئێستا له وه‌رگرتنی قه‌رزه‌كان عێراق پشكی هه‌رێمیش بدا.
دابه‌زینی نرخی نه‌وت و كورتهێنانی بودجه له دیارترین قهریانه ئابوورییه‌كانی عێراقن، په‌تای كۆرۆناش قه‌یرانه‌كه‌ی قوڵتر كردووه‌ته‌وه، بۆیه عێراق داوای قه‌رزی له سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی كردووه. هه‌رێمی كوردستانیش له‌و لێكه‌وته خراپه ئابووریانه‌ی عێراق پشكی به‌ركه‌وتووه، بۆیه ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عێراقیش له فراكسیۆنی پارتی ده‌ڵێ، به به‌رپرسانی عێراق راگه‌یاندراوه، ده‌بێت له‌هه‌ر قه‌رزێك كه به‌عێراق ده‌درێت پشكی كوردیش بدرێت، چونكه به‌پێی ده‌ستور و یاسا هه‌رێمی كوردستان له وه‌رگرتن و دانه‌وه‌ی ههرقهرزێكی عێراق پشكی هه‌یه.