له هه‌ولێر 6 تووشبووی دیكه‌ی كۆرۆنا چاكبوونه‌وه
ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كراونه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر، دلۆڤان محه‌مه‌د فاتح رایگه‌یاند، شه‌ش تووشبووی دیكه‌ی كۆرۆنا له هه‌ولێر چاكبوونه‌وه.
د. دلۆڤان محه‌مه‌د فاتح گوتیشی: ئه‌و شه‌ش كه‌سه پشكنینی دڵنیاییان بۆ كراوه و ده‌ركه‌وتووه، كه ئه‌نجامه‌كه‌ی نه‌رێنی بووه و چاكبوونه‌ته‌وه و ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كراونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: له هه‌ولێر كۆی ئه‌و كه‌سانه‌ی چاكبوونه‌ته‌وه، گه‌یشتووه‌ته 140 كه‌س.