پزیشكان ئاگادار دەكرێنەوە

چەند رێنماییەك بۆ كردنەوەی نۆرینگەكان دەخرێتەڕوو

K24 - ھەولێر

سەندیکای پزیشکانی کوردستان پزیشكانی ھەولێر ئاگادار دەكاتەوە، كە سبەی چوارشەممە دەتوانن لە كاتی دیاریكراو نۆڕینگە، سەنتەر و کۆمەڵگا پزیشکییەکان بکەنەوە و پزیشكانی سلێمانی و دهۆکیش بە هەماهەنگی لەگەڵ ژووری ئۆپەراسیۆنی شارەکانیان و بەپێی بارودۆخی شارەکان رۆژی کردنەوەی نۆڕینگەكانیان دیاری دەکەن.

لە راگەیەندراوی ئەنجومەنی باڵای سەندیکای پزیشکانی کوردستان ھاتووە: "سەندیکای پزیشکانی کوردستان پزیشکان لە شاری هەولێر ئاگادار دەکاتەوە، کە لە سبەی رۆژی چوارشەممەوە دەتوانن نۆڕینگە، سەنتەر و کۆمەڵگا پزیشکییەکان بکەنەوە".

ئاماژە بەوەشكراوە: "لقەکانی سەندیکا لە سلێمانی و دهۆک بە هەماهەنگی لەگەڵ ژووری ئۆپەراسیۆنی شارەکانیان و بەپێی بارودۆخی شارەکان ڕۆژی کردنەوەی نۆڕینگە، سەنتەر و کۆمەڵگا پزیشکییەکان دیاری دەکەن".

سەندیكای پزیشكانی ڕێنمایەکانی کردنەوەی نۆڕینگەی خستووەتەڕوو كە بریتین لە :.

1ـ کردنەوەی نۆرینگە و سەنتەر و کۆمەڵگا پزیشکیکان ئارەزومەندانەیە.

2- کردنەوەی نۆرینگەکان لە کاتژمێر ۲ـ٥ ی پاش نیوەڕۆ دەبێت.

3- لە هۆڵی چاوەڕوانی لە چوار نەخۆش زیاتری لێ نەبێت و نێوانی هەر یەکەیان دوومەتر کەمتر نەبێت.

4- پزیشک گاونی لەبەر بێ و دەستکێشی لەدەست بێ و ماسک ببەستێ.

5- نەخۆش یەک هاوەڵی لەگەڵ بێت و هەردووکیان ماسکیان بەستبێ.

6- رۆژانە نۆرینگە و سەنتەر و کۆمەڵگا پزیشکیەکان تعقیم بکرێن.