ترەمپ وادەی شەپۆلی دووەمی كۆرۆنا ئاشكرا دەكات
"وه‌كو یه‌كه‌مجار مه‌ترسیدار و گه‌وره نابێت"
K24 - ھەولێر
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مەریكا له دوایین كۆنفرانسی رۆژانه‌یدا تایبه‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، رایگه‌یاند كه ئه‌وان پێشبینی ده‌كه‌ن شه‌پۆلی دووه‌می ڤایرۆسی كۆرۆنا له وەرزی پاییزی داهاتوو بێته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێته‌وه، ئه‌وا وه‌كو یه‌كه‌مجار مه‌ترسیدار و گه‌وره نابێت.
تره‌مپ، گوتی: "ره‌نگه ئه‌و ڤایرۆسه پاییزی داهاتوو بگه‌ڕێته‌وه، یان هه‌ر نه‌شگه‌ڕێته‌وه. ئه‌گه‌ر ڤایرۆسه‌كه بشگه‌ڕێته‌وه، به‌م مه‌ترسییە گه‌وره‌ییه‌ی ئێستای ناگه‌ڕێته‌وه. قسه‌م له‌گه‌ڵ زۆر پسپۆڕ و خه‌ڵك كردووه و هه‌موویان له‌و بڕوایه‌دان كه كۆرۆنا سه‌ریشهه‌ڵبداته‌وه، به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستای نابێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ئێستا ئێمه ئاماده‌ترین له‌چاو شه‌پۆلی رابردوو، له‌به‌رئه‌وه‌ی جاری پێشوو كه‌س هیچ زانیارییه‌كی له‌سه‌ر ئه‌و پرسه نه‌بوو، به‌ڵام ئه‌مجاره زیاتر زانیاریمان له‌سه‌ری هه‌یه و تێگه‌یشتووین. ئێمه به‌رده‌وام چاودێری ره‌وشه‌كه ده‌كه‌ین و خۆمان ئاماده ده‌كه‌ین له ئه‌گه‌ری دووباره سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی شه‌پۆلی دووه‌می ڤایرۆسی كۆرۆنا".