كه‌سێكی دیكه له سلێمانی تووشی كۆرۆنا بوو
له به‌ریتانیا گه‌ڕاوه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌مڕۆ دووه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به كۆرۆنای راگه‌یاند.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كه وێنه‌یه‌كی بۆ كوردستان24 نێردراوه، پیاوێکی تەمەن 39 ساڵ دانیشتووی شاری سلێمانی تووشی كۆرۆنا بووه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: ئه‌و هاووڵاتییه له کەرەنتین دایە، کە پێشتر گەشتی بەریتانیای کردووە.
ئه‌مه دووه‌م حاڵه‌ته ئه‌مڕۆ رابگه‌یه‌ندرێت، دوای ئه‌وه‌ی تووشبووێکی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە پارێزگای دهۆک دەستنیشانکرا، كه پیاوێكی ته‌مه‌ن 46 ساڵی پزیشك بوو.