شاندی دانوستکاری حکومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ په‌رله‌مان کۆده‌بێته‌وه
ئه‌نجامی دیدار‌و کۆبوونه‌وه‌کانی چه‌ند رۆژی رابردوو تاوتوێ ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
به‌مه‌به‌ستی به‌رچاوڕوونی فراکسیۆنه‌کانی په‌رله‌مانی کوردستان، شاندی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ به‌غدا سه‌ردانی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ن.
ئومێد خۆشناو، سه‌رۆکی فراکسیۆنی پارتی تایبه‌ت بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، رۆژی یه‌کشه‌ممه كاتژمێر (11:00)ـی پێش نیوه‌ڕۆ، شاندی حکومه‌ت بۆ به‌غدا دێنه په‌رله‌مان و له‌گه‌ڵ سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رجه‌م سه‌رۆک فراکسیۆنه‌کانی په‌رله‌مان کۆده‌بنه‌وه.
ئومێد خۆشناو گوتیشی: ته‌وه‌ره‌کانی کۆبوونه‌وه بریتیه له به‌رچاوڕوونی دانوستانه‌کان و دواین پێشهاته‌کان و ئه‌نجامی دیدار‌و کۆبوونه‌وه‌کانی چه‌ند رۆژی رابردووی شاندی حکومه‌ت له به‌غدا.
هه‌روه‌ها سه‌رۆکی فراکسیۆنی پارتی گوتی: بابه‌تی بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم و کێشه‌ی ناوچه کوردستانییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم وهه‌نگاوه‌کانی پێکهێنانی حکومه‌تی عێراق و بابه‌تی نه‌وت گفتوگۆیان له باره‌وه ده‌کرێت.