وه‌زیری په‌روه‌رده: هیچ بابه‌تێكی قۆناغی 12 داخلی ئیمتحان ناكرێت ئه‌گه‌ر له پۆل نه‌خوێندرێت
قوتابخانه‌ی ئه‌لیكترۆنی نائیلزامی كارا ده‌كرێت

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئالان حه‌مه سه‌عید، رایگه‌یاند، قوتابخانه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی نائیلزامی بۆ قوتابیان به‌رده‌ست ده‌كه‌ین و داواشی كرد، هیچ خێزانێك ئه‌ركی كڕینی كۆمپیوته‌ر و ئامێره زیره‌كه‌كان نه‌كێشێت. ئاشكراشیكرد، هیچ بابه‌تێك بۆ قۆناغی 12ی ئاماده‌یی داخلی تاقیكردنه‌وه ناكرێت، ئه‌گه‌ر قوتابی له پۆلدا نه‌یخوێندبێت.
پوخته‌ی په‌یامه‌كه‌ی وه‌زیری په‌روه‌رده
مامۆستایان و قوتابیان و خوێندكاران و خانه‌واده به‌ڕێزه‌كان ئه‌م كاته‌تان باش..
وه‌ك ئاگادارن رۆژی 25ی شوباتی 2020 ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیاریدا پشوو له سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندن رابگه‌یه‌نێت، به گوێره‌ی ئاماری رێكخراوی یونسكۆ هه‌تا 20ی نیسان، له 191 ده‌وڵه‌تدا زیاتر له یه‌ك ملیار و 575 ملیۆن قوتابی له ناوه‌نده‌كانی خوێندن دابڕاون و ئه‌مه‌ش ده‌كاته %91.3ی هه‌موو قوتابیانی جیهان. به‌شێك له ده‌وڵه‌تان په‌نایان بردووه‌ته به‌ر ئه‌وه‌ی بتوانن به شێوه‌ی ئۆنلاین قه‌ره‌بووی خوێندن بكه‌نه‌وه.
ئێمه له هه‌رێمی كوردستان به ره‌چاوكردنی تایبه‌تمه‌ندی دۆخی هه‌رێمی كوردستان بڕیارماندا پلاتفۆرمێكی تایبه‌ت به واقیعی خۆمان رابگه‌یه‌نین. له ژێر ناونیشانی "قوتابخانه‌ی ئه‌لیكترۆنی"، كه پۆرتاڵێك ده‌بێت له رێی وێبسایتی (www.ewane.krd) قوتابیان ده‌توانن سه‌ردانی بكه‌ن. بۆ هه‌ر قوتابییه‌ك كۆدێكی تایبه‌ت درووست كراوه. ده‌توانێت له‌وێوه ڤیدیۆ و بابه‌تی وانه‌ی قوتابخانه‌كه‌ی، كه تۆمار كراوون بیانبینێت. ئه‌كاونتیش بۆ مامۆستایان و به‌ڕێوبه‌ران درووستكراوه. بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رپه‌رشتی و چاودێری ئاماده‌بوونی قوتابیان بكه‌ن و چاودێری پرۆسه‌كه بكه‌ن. ئه‌م پرۆسه‌یه نا ئیلزامییه. پاڵپشتیكاره. قوتابی ده‌توانێت به ده‌نگ و ڤیدیۆ و تێكست سوود له وانه‌كانی وه‌ربگرێت.
ئێمه به سووپاسه‌وه بۆ ئه‌و ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی هاوكارمان بوون، به تایبه‌تی وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندن، كه توانراوه له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی په‌یوه‌ندی قسه بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و وێبسایته فری بكرێت. به‌شی زۆری كۆمپانیاكان به‌ڵێنیان داوه ئه‌و سایته فری بكه‌ن.
ئه‌و وێبسایته له قۆناغی یه‌كی بنه‌ڕه‌تییه‌وه تا 12ی تێدایه. هه‌روه‌ها پهیمانگهكانیشی تێدایه. خوێندن به شێوه‌زاری سۆرانی و بادینی و زمانی عه‌ره‌بی و توركمانی و سریانی تێدایه. هه‌روه‌ها خوێندنی به سه‌رجه‌م قوتابخانه پیشه‌ییه‌كان تێدایه.
قوتابیان له رێی ستافی كارگێڕی قوتابخانه‌كانیانه‌وه ئه‌و كۆده‌یان پێ ده‌درێت بۆ ئه‌وه‌ی داخلی ئه‌و پلاتفۆرمه بن. ده‌توانن له‌وێشه‌وه په‌یام بۆ مامۆستاكانیان بنێرن و مامۆستاكانیش وه‌ڵامیان بده‌نه‌وه و وێنه‌ی ئه‌ركه‌كانیان بگرن بۆ مامۆستاكانیان بنێرن.
داواكارین له هه‌موو لایه‌ك هانی منداڵان و قوتابیان بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن سوود له وانه‌كان وه‌ربگرن. راسته ئێستا پرۆسه‌ی خوێندن به شێوه‌ی نیزامی له قوتابخانه‌كان وه‌ستاوه، به‌ڵام ئه‌م قوتابخانه ئه‌لیكترۆنییه پاڵپشتیكاره و وه‌ك ئه‌ركێكی وه‌زاره‌ت به پێویستمان زانی بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه و ته‌رخانكردنی هه‌لی خوێندن بۆ قوتابیان ئه‌م پرۆژه‌یه‌مان راگه‌یاند، به شێوه‌ی نا ئیلزامی بۆ قوتابیان به‌رده‌سته.
به‌ڕێزان ئێمه ده‌زانین له هه‌موو ماڵێكدا مۆبایلی زیره‌ك و كۆمپیوته‌ر بوونیان نییه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌زانین له به‌شێكی زۆر له ماڵه‌كان بوونیان هه‌یه، داواكارین هیچ خێزانێك خۆی نه‌خاته ژێر باری كڕینی ئه‌و ئامێرانه. هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی له ماڵه‌كانن و ته‌نیا یه‌كێك له ئامێره‌كانی سمارتفۆن، تابلێت، كۆمپیوته‌ر هه‌بێت، ده‌توانن سوودی لێ وه‌ربگرن و بینه‌ری وانه‌كان بن. ئه‌گه‌ر هاتوو قوتابییه‌ك ئه‌و ئامێرانه‌ی له‌به‌رده‌ست نه‌بوو، رۆژانه كاتژمێر 10ی به‌یانی تا 10ی شه‌و، له ته‌له‌ڤزیۆنی په‌روه‌رده‌ییه‌وه رۆژانه كه‌متر له 14 وانه په‌خش ناكه‌ین. بۆیه داواكارین هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان به‌و ئامێره هۆشمه‌ندانه راناگات، با سوود له ته‌له‌ڤزیۆنی په‌روه‌رده‌یی وه‌ربگرن.
ساڵی خوێندنی هه‌موو لایه‌ك پارێزراو ده‌بێت. به تایبه‌تی قوتابیانی قۆناغی دوانزه‌ی ئاماده‌یی، كه هیچ وانه‌یه‌ك داخل نابێت ئه‌گه‌ر له پۆل نهخوێنرابێت، یاخود نه‌خوێنرێت، بۆ تاقیكردنه‌وه‌كان ئه‌و بابه‌تانه به هیچ جۆرێك داواكراو نین. به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ئه‌زموون و پرۆگرامه‌كان و په‌روه‌رده‌ی پارێزگاكان لیژنه‌یه‌كن بۆ دیاریكردنی ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه پێویستن بۆ تاقیكردنه‌وه‌كانی وه‌زاری دیاری بكرێن.