پەیامی سەرۆک بارزانی بە بۆنەی 24ـی4
له ساڵیادی بۆمبارانكردنی شاری قهڵادزێ
K24 – ههولێر:
له ساڵیادی بۆمبارانكردنی شاری قهڵادزێ له لایهن رژێمی پێشووی عێراقهوه، سەرۆک بارزانی لە پەیامێکدا، سڵاو بۆ خۆڕاگری و قارەمانێتیی خەڵکی سەربەرزی قەڵادزێ دەنێرێت:
ئەمە دەقی پەیامەکەیە:
لە ساڵیادی بۆمبارانکردنی شاری قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی لە 24/4/1974 سڵاو دەنێرین بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ئەو کارەساتە و هەموو شەهیدانی کوردستان. دوژمن ویستی بە بۆردومانکردن و دواتر وێرانکردنی قەڵادزێ و راگواستنی خەڵکەکەی، ئیرادەی خەڵکی قەڵادزێ بشکێنێت و ژیان و شۆڕشگێڕی لەو دەڤەرەدا نەهێڵێت، بەڵام ئەوە خەڵکی قەڵادزێ بوو کەبەسەر دوژمندا سەرکەوت. سڵاو لە خۆڕاگری و قارەمانێتیی خەڵکی سەربەرزی قەڵادزێ.