ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه چاك بوونه‌وه‌ی 2 تووشبووی كۆرۆنای راگه‌یاند
یه‌كێكیان منداڵێكی ته‌مه‌ن 3 مانگه
K24- هه‌ڵه‌بجه:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستیی هه‌ڵه‌بجه رایگه‌یاند، 2 تووشبووی دیكه‌ی كۆرۆنا له هه‌ڵبه‌جه به ته‌واوی له په‌تاكه چاك بوونه‌وه.
ئازاد مسته‌فا، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستیی هه‌ڵه‌بجه ئاشكرایكرد، ئه‌وانه‌ی چاك بوونه‌ته‌وه، بریتین له ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن 35 ساڵی و منداڵێكی ته‌مه‌ن 3 مانگی، دوای پشكنینی پزیشكی و دڵنیابوونه‌وه له ته‌واو چاكبوونه‌وه‌یان، نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشت و ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كرانه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: ئێستا تەنیا 2 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە قاوشەكان ماون.
H.B