هه‌سارۆكه‌یه‌ك به دوورییه‌كی كه‌متر له دووری مانگ به نزیك زه‌ویدا تێده‌په‌ڕێت
ئه‌مشه‌و رووده‌دات
K24- هه‌ولێر:
ئه‌مشه‌و هه‌سارۆكه‌یه‌ك به دوورییه‌كی كه‌متر له دووری مانگ به نزیك زه‌ویدا تێده‌په‌ڕێت و به خێرایی 33 هه‌زار میل له كاتژمێرێكدا ره‌ت ده‌بێت، كه به‌گوێره‌ی زانایانی فه‌له‌كناسی، یه‌كێكه له‌و هه‌سارۆكانه‌ی به نزیكییه‌كی زۆر پێوانه‌یی به‌لای زه‌ویدا ره‌ت ده‌بن، به‌ڵام سه‌لامه‌ته.
ئه‌و هه‌سارۆكه‌یه به ناوی "HX3 2020" ناسراوه و له 19ی ئه‌م مانگه‌وه له رێگه‌ی چاودێریكردنی Pan-STARRSـه‌وه به ته‌لیسكۆبی (Virtual Telescope) له ئیتاڵیا له‌لایه‌ن دكتۆر جیانلۆكا ماسی، زانای فیزیایی فه‌له‌كناسییه‌وه بینراوه. هه‌ر له‌و كاته‌شه‌وه كاتێك هه‌سارۆكه‌كه 1.1 ملیۆن كیلۆمه‌تر له زه‌وییه‌وه دوور بوو، ئاژانسی فه‌له‌كناسی ناسا خێرایی هه‌سارۆكه‌كه و خولگه‌كه‌ی به‌ده‌وری خۆردا پشتڕاست كردووه‌ته‌وه.
ئێستاش پێشبینی ده‌كرێت هه‌سارۆكه‌كه تا دێت له زه‌وی نزیك ببێته‌وه و كاتژمێر 8:38 خوله‌كی ئه‌مشه‌و به كاتی گرینج، ده‌گاته نزیكترین خاڵ له زه‌وی.
پێشتریش هه‌ر ئه‌مڕۆ دكتۆر ماسی رایگه‌یاند، "ئه‌مشه‌و هه‌سارۆكه‌ی "HX32020" زۆر له هه‌ساره‌كه‌مان نزیك ده‌بێته‌وه، به‌ڵام سه‌لامه‌ته، به شێوه‌یه‌ك كه دووری نێوانی له‌گه‌ڵ زه‌وی ته‌نیا 250 هه‌زار كیلۆمه‌تر ده‌مێنێته‌وه، كه ئه‌مه‌ش زۆر له‌و دوورییه كه‌متره كه له‌نێوان زه‌وی مانگدا هه‌یه و تێكڕای ناوه‌ندینه‌یی به 384 هه‌زار و 400 كیلۆمه‌تر ده‌خه‌مڵێنرێت".
وه‌ك ئه‌و زانایه ئاماژه‌ی پێدا، ئه‌و هه‌سارۆكه‌یه تا راده‌یه‌ك بچووكه و تیره‌كه‌ی له 78 پێ زیاتر نییه، به‌ڵام وه‌ك دووپاتی كرده‌وه، هیچ زیانێكی بۆ زه‌وی نابێت و هه‌سارۆكه‌یه‌كی سه‌لامه‌ته.
H.B