گەنجێک لە ناو سندوقی ئۆتۆمبێلەکەی بە کوژراوی دۆزرایەوە

زانیاری لەسەر ئەو گەنجەی لە رێگای کەرکووک – سلێمانی بە کوژراوی دۆزرایەوە

K24 – کەرکووک:

لەسەر رێگای کەرکوک- سلێمانی ولەنزیک گوندی باشبڵاخ گەنجێکی کەرکووکی بەکوژراوی لەناو سندوقی ئۆتۆمبێلەکەی دۆزرایەوە.

سەرچاوەیەک لەپۆلیسی قەرەهەنجیر بەکوردستان٢٤ی راگەیاند؛ گەنجەکە فەرمانبەرە لە کۆمپانیای غاز و تەمەنی 27 ساڵە، ناوی هاوڕێ بەختیار، لەگەڵ هەندێک کەس چوون بۆ گەشتوگوزار و دواتر دیار نەماوە.

راشیگەیاند، تەلەفۆن بۆ پۆلیس کراوە، ئۆتۆمبێلێکی جۆری ئۆپڵ جێهێڵدراوە، پاش گەشتنی هێزەکانی پۆلیس بۆیان دەرکەوتوە لە سندوقی ئۆتۆمبێلەکە ، تەرمی کەسێکی تێدایە.

بەوتەی ئەو سەرچاوەیە، لێکۆڵینەوە لەرووداوەکە دەستی پێی کردووە و کەسانەی گومان دەکرێت ئەو کارەیان کردبێ دەستگیرکراون.

H.J