سبەینێ ئەم شوێنانە لە سلێمانی دەکرێنەوە
مەرجەکانی کردنەوەیان بڵاوکرایەوە
K24 – سلێمانی:
سبەی شەممە، هۆڵەکانی وەرزش، کلینیکی پزیشکیی، پێشانگاکانی ئۆتۆمبێل و هێڵەکانی پاسی ناوشار لە سلێمانی بەم مەرجانەی خوارەوە دەکرێنەوە.
رێنمایی كردنه‌وه‌ی هۆڵه وه‌رزشییه‌كان
1- پێویسته ته‌واوی هۆڵه وه‌رزشییه‌كان پابه‌ندنی رێنماییه خۆپارێزیه‌كان بن له ڤایرۆسی كۆرۆنا و كارمه‌نده‌كانی هۆڵه‌كه ده‌ستكێش و ماسك به‌كاربهێنن.
2- پێویسته رۆژانه سێ‌جار به ماده‌ی پاكژكه‌ره‌وه (تعقیم) هۆڵه‌كه خاوێن بكاته‌وه.
3- پێویسته هۆڵه‌كان رێگری له كۆبونه‌وه و دانیشتنی پێش و پاش راهێنان بكه‌ن.
4- پێویسته یاریزان پێش چونه ناو هۆڵی راهێنان، به مادده‌ی پاكژكردنه‌وه (تعقیم) جلوبه‌رگ و پێداویستیه‌كانی دیكه‌ی راهێنان خاوێنبكاته‌وه.
5- ته‌نها رێگه به‌به‌كارهێنانی خاولی سه‌فه‌ری ده‌درێت.
6- دروست نه‌كردنی قه‌ره‌باڵغی له‌ناو هۆڵه‌كه‌دا، له‌كاتی هاتنی یاریزان بۆ راهێنان، روبه‌ری هۆڵه‌كه له‌به‌رچاو بگیرێت و یاریزان پێكه‌وه له‌یه‌ك كاتدا راهێنان نه‌كه‌ن.
7- كاتی كردنه‌وه‌ی هۆڵ بۆ راهێنان له سه‌عات (6)ی به‌یانی بۆ (5)ی ئێواره‌یه.
8- ئه‌و یاریزانانه‌ی پاره‌ی هاوبه‌شیكردنی مانگانه‌یان داوه، پێویسته خاوه‌ن هۆڵه‌كه بۆیان بگه‌ڕێنێته‌وه یان بخرێته بری رۆژانی داهاتوی راهێنان.
9- پێویسته سه‌نته‌ره‌كانی له‌شجوانی كارمه‌ندی ته‌ندروستی تێدابێت.
10- سه‌رپێچیكار روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێته‌وه.
رێنمایی كردنه‌وه‌ی نۆرینگه‌كان
1- پێویسته نۆرینگه به ده‌رمانی دژه ڤایرۆس ره‌شكرابێت.
2- پێویسته كارمه‌ند به ماسك و ده‌ستكێش و گاونی پزیشكییه‌وه كاربكات.
3- پێیوسته ماده‌ی پاكژكه‌ره‌وه (تعقیم) بۆ هاوڵاتیان به‌رده‌ست بێت به‌به‌رده‌وامی.
4- له‌یه‌ك نه‌خۆش زیاتر نابێت كه‌س له‌ناو نۆرینگه‌كه‌دا بێت و نابێت قه‌ره‌باڵغی له نۆرینگه‌كاندا دروست ببێت.
5- نابێت چاره‌سه‌ری ئه‌و كه‌سانه بكرێت گومانی ڤایرۆسی كۆرۆنایان لێده‌كرێت.
6- له‌كاتی به‌دیكردن یان هه‌بونی گومان له كه‌سێك، رێنوێنی بكات سه‌ردانی ئه‌و شوێنانه بكات كه بۆ پشكنین یان چاره‌سه‌ر دانراون.
7- پێویسته سجلی تۆماری سه‌ردانكارانی نۆرینگه هه‌بێت كه‌سه‌رجه‌م زانیارییه‌كانی تێدا تۆمار كرابێت.
8- پابه‌ند بون به (18) جۆر (ئایتم) كه‌له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه دیاریكراوه.
9- كاتی كردنه‌وه‌ی نۆرینگه (1) بۆ (5)ی ئێواره‌یه.
10- سه‌رپێچیكار روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كرته‌وه.
رێنمایی كردنه‌وه‌ی كلینیكه‌كانی پزیشكی ددان
1- له‌به‌ر دروست نه‌كردنی قه‌ره‌باڵغی، پێویسته وه‌رگرتنی نه‌خۆش و چاره‌سه‌ركردن به دیاریكردنی كات بێت.
2- نه‌خۆش نابێت یه‌ك هاوه‌ڵ زیاتری له‌گه‌ڵ بێت و پابه‌ندی مه‌رجه‌كانی خۆپارێزی بێت و ده‌ستكێش، ده‌مامك به‌كاربهێنێت.
3- ئه‌وله‌ویه‌ت بدرێت به‌و نه‌خۆشانه‌ی كاره‌كانیان ته‌واو نه‌كراون كه‌له‌پێش راگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ كاره‌كانیان ده‌ستپێكرابو، به‌تایبه‌ت پسپۆڕییه‌كانی راستكردنه‌ه‌وه‌ی ددان و دروستكردنی ددان و كیف.
4- وه‌رنه‌گرتنی نه‌خۆشی نوێ جگه‌له حاڵه‌تی كتوپڕ و له‌ژێر چاودێری و رێنمایی خۆپارێزی.
5- وه‌رگرتنی هه‌مو كه‌یسه‌كانی جوانكاری ددان له ئێستادا قه‌ده‌غه‌یه تا هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی سه‌رتاسه‌ری.
6- بۆ پێدانی رێنمایی وه‌ك به‌شێك له چاره‌سه‌ری ددان پێویسته پزیشكان له‌ڕێی ته‌له‌فونه‌وه رێنمای بده‌ن به هاوڵاتیان جگه‌له حاڵه‌تی گوماناوی كه سه‌ردانی پزیشك بكات.
7- له‌كاتی بینینی نه‌خۆش پزیشكی ددان و سه‌رجه‌م ستافی كلینیك ده‌بێت (ده‌ستكێش، ده‌مامك، چاویلكه و گاوون) به‌كاربهێنن و له‌گه‌ڵ بینینی نه‌خۆشێكی دیكه بگۆڕدرێن و به‌كارنه‌هێنرێته‌وه.
8- به‌كارهێنانی پاكژكه‌ره‌وه (تعقیم) له‌ناو كلینیكدا.
9- كاتی كاركردن له سه‌عات (1)ی پاش نیوه‌ڕۆ بۆ (5)ی ئێواره‌یه.
10- له‌كاتی هه‌بونی گومان یان به‌دیكردنی هه‌رحاڵه‌تێك به‌په‌تای كۆرۆنا په‌یوه‌ندی بكات له‌لایه‌نی په‌یوه‌ندیداره‌وه.
11- سه‌رپێچیكار روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
رێنمایی كاركردنی هێڵی پاسه‌كانی ناوشار
1- پێویسته رۆژانه سێ‌جار به ده‌رمانی دژه ڤایرۆس پاس و گه‌راجه‌كان پاكژ (تعقیم) كرابێته‌وه.
2- سه‌رنشینی پاسه‌كان كه‌م ده‌كرێته‌وه بۆ نیوه.
3- ئه‌و شوێنه‌ی ده‌ستی سه‌رنشینی به‌رده‌كه‌وێت به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام پاكژ (تعقیم) بكرێته‌وه.