دوو کەسی دیکە لە سلێمانی تووشی کۆرۆنا بوون
ئاماری نوێ
K24 – ههولێر:
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، دوو تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران، پیاوێکی تەمەن 80 ساڵ دانیشتووی شارباژێڕە و ئەوەی دیکەیان پیاوێکی تەمەن 29 ساڵە دانیشتووی قەزای کفریە.
پەیامنێری کوردستان24 لە گەرمیان رایگەیاند، ھیچ ھاووڵاتیەکی دانشتوی کفری توشی کۆرۆنا نەبووە، ئەو ھاووڵاتیەی توشبووە، دانیشتوی رزگاریە و لە رووسیا ھاتووەتەوە و لە بازگەی کفری پشکنینی بۆ کراوە. دواتر دەرکەوتوە ھەڵگری فایرۆسی کۆرۆنایە