تووشبوویەکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەولێر تۆمار کرا
ئاماری نوێ
K24 – ههولێر:
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، تووشبووێکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای هەولێر دەستنیشانکرا.
ئاماژەی بەوەشکرد، تووشبووەکە ئافرەتێکی تەمەن 40 ساڵە دانیشتووی ناحیەی بەحرکەیە.