ژووری ئۆپەراسیۆنی گەرمیان چەند بڕیارێكی نوێ دەدات

چەند ئاسانكارییەك بۆ ھاووڵاتییان دەكرێت

K24 - گەرمیان

ژووری ئۆپەراسیۆنی ئیدارەی گەرمیان، چەند بڕیارێكی نوێ لەبارەی ئاساییكردنەوەی ھاتووچۆ دەدات.

بڕیارەكان بریتین لە:.

1- كردنەوەی ھێڵەكانی گواستنەوە (تاكسی، مینی پاس) بە جۆرێك ھەر تاكسییەك لە سێ سەرنشین زیاتر ھەڵنەگرێت و مینی پاسەكانیش نیوەی شوێنی سەرنشینەكان ھەڵبگرن.

2- كردنەوەی رێگای ھاتووچۆ بۆ ھێڵەكانی (پاس، مینی پاس) لەنێوان قەزا و ناحییەكانی سنووری ئیدارەی گەرمیاندا بە مەرجی جێبەجێكردنی رێنماییە تەندروستییەكان.

3- كردنەوەی یاریگا وەرزشییە بچووكەكان بەو مەرجەی رێنماییە تەندروستییەكان جێبەجێ بكەن و ھەندەران ئامادەی یارییەكان نەبن.

4- پێشانگاكانی ئۆتۆمبێل دەكرێنەوە جگە لە رۆژانی ھەینی و بە مەرجی جێبەجێكردنی رێنماییە تەندروستی و خۆپارێزییەكان.

5- ژووری ئۆپەراسیۆنی ئیدارەی گەرمیان ھاووڵاتییانی سنوورەكە ئاگادار دەكاتەوە كە بە راوێژ لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكاندا كاردەكەن بۆ كردنەوەی دەرگای مزگەوتەكان بە رووی نوێژخوێنان لە دوای 1/5/2020.

6- ژووری ئۆپەراسیۆنی ئیدارەی گەرمیان ھاووڵاتییانی سنوورەكە ئاگادار دەكاتەوە بە تایبەت ئەوانەی كە لە دەرەوەی وڵات دەگەڕێنەوە پێویستە راستەوخۆ سەردانی تیمە تەندروستییەكان بكەن بە مەبەستی ئەنجامدانی پشكنین، ھەر ھاووڵاتییەك پێچەوانەی بڕیار و رێنماییە تەندروستییەكان رەفتار بكات رێكاری یاسایی لەبەرامبەر دەگیرێتەبەر.

7-  ژووری ئۆپەراسیۆنی ئیدارەی گەرمیان بۆ رێكخستنەوەی بازاڕ و ئاسانكاری زیاتر بۆ كاسبكاران و ھاووڵاتییان لە مانگی پیرۆزی رەمەزاندا دەسەڵات دەبەخشێتە قایمقامی قەزاكان.