تووشبووێكی دیكه‌ی كۆرۆنا له‌ شاری هه‌ولێر چاك بووه‌وه‌

تا ئێستا 157 كه‌س به‌ته‌واوی له‌ شاری هه‌ولێر له‌ په‌تای كۆرۆنا چاك بوونه‌ته‌وه‌

K24- هه‌ولێر:

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستیی هه‌ولێر له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا چاكبوونه‌وه‌ی تووشبووێكی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای راگه‌یاند.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا دلۆڤان محه‌مه‌د فاتح، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستیی هه‌ولێر دووپاتی كرده‌وه‌، تووشبووێكی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ شاری هه‌ولێر دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی، بەتەواوی چاکبووەوە و باری تەندروستی تەواو جێگیر بووه‌تەوە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، پشکنینی تایبەتی یەك لەدوای یەك بۆ تووشبووه‌كه‌ کراوه‌ و ئه‌نجامه‌كان نێگەتیڤ ده‌رچوون و بڕیار درا بنێردرێتەوە ماڵەوە.

هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی به‌ ته‌واوی له‌ په‌تاكه‌ چاك بوونه‌ته‌وه‌، ژماره‌یان بوو به‌ 157 كه‌س.

H.B