بەهۆی ئۆتۆمبێلێک ئاوی زێی دوکان گیرایەوە

ئاگادارییەک لە قایمقامیەتی قەزای دوکانەوە

K24 – هه‌ولێر:

قایمقامیەتی قەزای دوکان لە راگەیەندراوێک هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە، بەهۆی ئەوەی ئۆتۆمبێلێک کەوتووەتە ئاوی زێی بچووک، ئاوی زێی دوکان دەگرنەوە.

دەقی راگەیەندراوەکە:

ئاگاداری هاوڵاتیانی قەزای دوکان و دانیشتوانی ناحییەی تەق تەق و سەرجەمی ئەو گوندانەی تری دەکەونە سەر زێی دوکان لە کاتژمێر ۳:٣٠ خولەکی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاوی زێی دوکان گیراوەتەوە تا کاتژمێر ٥:٣٠ خولەکی ئەمڕۆ.
ئەویش دوای ئەوەی ئۆتۆمبێلێک دەکەوێتە زێی بچوکەوە لە سنوری تەق تەق، گرتنەوەی ئاوی زێی بچوکیش بۆ ئاوەیا تا بتوانرێ ئەو ئۆتۆمبێلە دەربهێنرێتەوە .
تکایە ئاگاداربن، دوای کاتژمێر ٥:٣٠ خولەکە ئاوی زێی دوکان بەردەدرێتەوە .