ووهان به هانای نیۆیۆركه‌وه ده‌چێت
نزیكه‌ی 20 ته‌ن پێداویستی پزیشكیی ره‌وانه كرد
K24- هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌یه‌كی نه‌فه‌رهه‌ڵگر پێداویستیی پزیشكی، له شاری ووهانی چین، كه به سه‌رچاوه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له جیهان داده‌نرێت، به‌ره‌و ویلایه‌تی نیویۆركی ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێكه‌وت.
به‌گویره‌ی ئاژانسی شینخوای چینی، سه‌رچاوه‌یه‌ك له كۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی "چاینا سوزرن ئێرلاینز" له كه‌رتی هوبی ئاشكرایكرد، ئه‌و فڕۆكه‌یه نزیكه‌ی 20 ته‌ن كه‌لوپه‌ل و پێداویستیی پزیشكی تایبه‌ت به رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای هه‌ڵگرتووه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه راشیگه‌یاند، كۆمپانیای ناوبراو پلانی هه‌یه له رێگه‌ی فڕۆكه‌كانیه‌وه پێداویستی پزیشكی دروستكراوی ناوخۆی ووهان وه‌ك هاوكاری بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ره‌وانه‌ی هه‌ریه‌ك له شاره‌كانی سان فرانسیسكۆ، رۆما، پاریس، له‌نده‌ن و فرانكفۆرت بكات.
تا ئێستا كۆمپانیای ناوبراو زیاتر له 225 گه‌شتی ئاسمانی بۆ مه‌به‌ستی گه‌یاندنی هاوكاری پزیشكی بۆ 22 وڵات و ناوچه‌ی جیهان ئه‌نجامداوه.
H.B