شاندی دانوستکاری حکومەتی هەرێم و پەرلەمان کۆدەبنەوە
شاندی حکومەت هەرێم ئەنجامی کۆبوونەوەکانی دەخاتەڕوو
K24 – ههولێر:
سبهی شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان و پەرلەمان کۆدهبنەوە و مافه دهستووری و شایسته داراییهكان تاوتوێ دهكرێن.
لە کۆبوونەوەکە، شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجامی گفتوگۆی چەند رۆژەیان لەگەڵ حکومەتی عێراقی فیدراڵ دەبەنە پەرلەمانی کوردستان و لەگەڵ سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆک فراکسیۆنەکان كۆدەبنەوە.
مونا قاوەچی، سکرتێری پەرلەمانی کوردستان بە کوردستان24ـی راگەیاند، پەرلەمان هەماهەنگ دەبێت لەگەڵ حکومەت بۆ چارەسەری کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.
راشیگەیاند، لەگەڵ شاندەکە لەبارەی شایستە داراییەکانی هەرێم قسەدەکەین و بەرچاوڕوونیمان دەبێت.
هەماهەنگی نێوان پەرلەمان و حکومەت لەم کابینەیە بەهێزە و بەردەوامیشە؛ ئەمەش لای زۆربەی فراکسیۆنەکان بە ھەنگاوێكی گرنگ دادەندرێت.
جیا لەوە، پەرلەمانی کوردستان پاڵپشتی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ چارەسەری کێشەکان و لەگەڵ پەرلەمانی عێراقیش لە هەماهەنگیدان.