سەرۆك بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی مامۆستا مەلا رەسووڵ محەمەد سیوەیلی دەکات
پەیامێکی سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانییەوە
K24 – ههولێر:
سەرۆک مەسعود بارزانی بەبۆنەی کۆچی دوایی مەلا رەسوڵ محەمەد سیوەیلی، پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادەی مەلا رەسوڵ کرد.
لە پەیامەکەی سەرۆک بارزانی هاتووە: "بهداخ و پهژارهیهكی زۆرهوه ههواڵی كۆچی دوایی مامۆستا مەلا ڕەسووڵ مەلا محەمەد نادر سیوەیلی، وتاربێژی پێشووی مزگەوتی عەلی کەمال لە سلێمانی و کەسایەتیی بەهەڵوێست و ناوداری ئایینی و کۆمەڵایەتیمان پێگهیشت".
هاوخەمی خۆشی دەربڕیووە و لە پەیامەکە ئاماژەی بەوە کردووە: " سهرهخۆشی له خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و تەواوی خزم و ئاشنایانتان دەكەین و خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین".
مەلا رەسوڵ لەبنەماڵەیەکی نیشتیمانپەروەر لە ساڵی 1957 لەدایک بووە. لەکۆتایی حەفتاکانەوە وەک مامۆستایەکی ئاینی لەخزمەت شۆڕشی کورد و بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردا بووە.
هەروەها، لەراپەرینی ساڵی 1991، رۆڵی کاریگەری لە ھاندان و جۆش و خرۆشی خەڵکی کوردستان ھەبووە.
دوا پۆستی مەلا رەسووڵ، راوێژکاری وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی بووە، کە تاوەکو کۆچکردنی، ئەو پۆستەی هەبووە.
دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی:
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
خانەوادەی بەڕێزی مامۆستا مەلا ڕەسووڵ مەلا محەمەد نادر سیوەیلی
بهداخ و پهژارهیهكی زۆرهوه ههواڵی كۆچی دوایی مامۆستا مەلا ڕەسووڵ مەلا محەمەد نادر سیوەیلی، وتاربێژی پێشووی مزگەوتی عەلی کەمال لە سلێمانی و کەسایەتیی بەهەڵوێست و ناوداری ئایینی و کۆمەڵایەتیمان پێگهیشت.
سهرهخۆشی له خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و تەواوی خزم و ئاشنایانتان دەكەین و خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خوای گهوره داواکارین گیانی مامۆستای کۆچکردوو بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی و ئۆقرەیی و ئارامییش بەھەموولایەك ببهخشێت .
انا للە وانا الیە راجعون
مسعود بارزانی
25ـی4ـی2020