مەلا رەسوڵ محەمەد نادر سیوەیلی کۆچی دوایی کرد

کەسایەتییەکی ئاینی هەرێمی کوردستان بوو

K24 – هه‌ولێر:

ئەمڕۆ شەممە، مەلا رەسوڵ محەمەد نادر سیوەیلی، کەسایەتیی ئاینی و بەرپرسی پێشووی لقی زانایانی ئاینی ئیسلام لە سلێمانی، کۆچی دوایی کرد.

مەلا رەسوڵ لەبنەماڵەیەکی نیشتیمانپەروەر لە ساڵی 1957 لەدایک بووە. لەکۆتایی حەفتاکانەوە وەک مامۆستایەکی ئاینی لەخزمەت شۆڕشی کورد و بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردا بووە.

 هەروەها، لەراپەرینی ساڵی 1991، رۆڵی کاریگەری لە ھاندان و جۆش و خرۆشی خەڵکی کوردستان ھەبووە.

دوا پۆستی مەلا رەسووڵ، راوێژکاری وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی بووە، کە تاوەکو کۆچکردنی، ئەو پۆستەی هەبووە.