كەشناسی باری كەشوھەوای راگەیاند
كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لە نیمچە ھەورەوە دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو، لەگەڵ بارینی باران لە ناوچە جیاجیاكان لە ناوچە شاخاوییەكان باران زیاتر دەبارێت و ھەورەتریشقەی لەگەڵ دەبێت، بەھۆی خێرایی با ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ ھەیە. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر و سلێمانی 25 و دھۆك 22 لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 29 پلەی سیلیزی دەبێت.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی دووشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان نیمچە ھەور دەبێت، لە ھەندێك ناوچە ئەگەری بارانبارین ھەیە.



