45 عومره‌كاره‌كه‌ی كه‌ركووك كه‌ره‌نتینه‌یان جێهێشت
دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان له سعوودیه له نه‌خۆشخانه‌ی "كه‌ی وه‌ن" كه‌ره‌نتین كرابوون
K24- كه‌ركووك:
ئه‌و 45 عومره‌كاره‌ی شاری كه‌ركووك كه به‌ر له ماوه‌یه‌ك له سعوودیه گه‌ڕابوونه‌وه، دوای مانەوەیان بۆ ماوەی (١٤) ڕۆژ له كه‌ره‌نتین، ئه‌مڕۆ نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشت.
زیاد خه‌ڵه‌ف جبووری، به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستیی كه‌ركووك له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، سەرجەم ئه‌و عومره‌كارانه خەڵکی کەرکووكن و دوای گەڕانەوەیان له سعوودیه، لە نەخۆشخانەی "كه‌ی وه‌ن" کەرەنتین کرابوون.
هه‌روه‌ها گوتی: دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌نجامی پشكنینی دووه‌می ئه‌و عومره‌كارانه له به‌غدا، دەرکەوت هیچ کەسێکیان هەڵگری ڤایرۆسی کۆرونا نین، بۆیه بڕیار درا ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه بكرێنه‌وه.
H.B