شاندی دانوستانكاری حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان كۆده‌بێته‌وه
كاتی كۆبوونه‌وه‌كه‌شی ئاشكرا كرد
K24- هه‌ولێر:
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به كوردستان 24ی راگه‌یاند، سبه‌ی شاندی دانوستانكاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق كۆده‌بێته‌وه.
ڤیان سه‌بری، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرایكرد، بڕیاره كۆبوونه‌وه‌كه له كاتژمێر 11:00ی پێشنیوه‌ڕۆ له ته‌لاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه بچێت.
گوتیشی: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كانی به‌غدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێه‌رانی عێراق تاوتوێ ده‌كرێن و گفتوگۆ له‌باره‌ی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كرێت.
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا، ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان كۆبووه‌وه و ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كانی به‌غدا و كیشه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵ تاوتوێ كران.
دواتریش له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه خرایه‌ڕوو.
H.B