"دەركەوت عێراق ھی ھەمووان نییە"
ئایا چارەسەر لەبەغدایە؟
K24 - ھەولێر
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لەم چەند ساڵەی دوایی دا دەركەوت "عێراق ھی ھەمووان نییە، هه‌موو نه‌وت و گازی كوردستان راده‌ستی به‌غدا بكه‌ین، به‌غدا رۆژێك له رۆژان داوا ده‌كات باره‌گاكانی ئه‌من و ئیستخبارات به شێوه‌ی تر بێنه‌وه كوردستان، له‌داهاتووشدا داوا ده‌كات باره‌گاكانی حه‌شدی شه‌عبیش به ناوی مه‌نزومه‌ی به‌رگری له شوێنه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌نه‌وه".
لە وتارێكدا لەژێر ناوی، ئایا چارەسەر لەبەغدایە؟! شێركۆ میروه‌یس ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق نووسیویەتی: "له دوای 2003ه‌وه كه قۆناغێكی تازه‌ی سیاسی بوو، له دوای هه‌موو ئه‌و هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زینانه ده‌ركه‌وت عێراق هی هه‌مووان نییه. هه‌زاران كه‌سی تر هه‌ن هێشتا به چاوی سه‌دام و به‌عسییه‌كان له كورد ده‌ڕوانن، به‌وانه‌شی كه خۆیان به دۆستێكی نزیكی كورد زانیوه و له‌ساته سه‌خت و دژواره‌كاندا، تاكه په‌ناگه‌یان هه‌ر كوردستان بووه".
لە بەشێكی وتارەكەیدا ئاماژەوەی بەوەداوە: "ئه‌گه‌ر هه‌رێم بیه‌وێت كیانێكی به‌هێزتربێت و چیتر ده‌رفه‌ت بۆ ئه‌و فشاره به‌رده‌وامانه‌ی به‌غدا نه‌ڕه‌خسێنێت، ده‌بێت ده‌ست بۆ رێكخستنه‌وه و شه‌فافكردنی چه‌ندین سێكته‌ری گرنگی ئابووری ببات، بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی فشاری ده‌ره‌وه، ده‌بێت یه‌كه‌مجار ماڵی خۆت رێكبخه‌یت و له ناوخۆدا كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات، له‌و پێناوه‌شدا ده‌بێت ده‌ست بۆ چاكسازی ریشه‌یی به‌رێت".
شێركۆ میروه‌یس، دەڵێ: "پێموایه كه هه‌موو نه‌وت و گازی كوردستان راده‌ستی به‌غدا بكه‌ین، به‌غدا رۆژێك له رۆژان داوا ده‌كات باره‌گاكانی ئه‌من و ئیستخبارات به شێوه‌ی تر بێنه‌وه كوردستان، له داهاتووشدا داوا ده‌كات باره‌گاكانی حه‌شدی شه‌عبیش به ناوی مه‌نزومه‌ی به‌رگری باره‌گاكانیان له شوێنه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌نه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه نه‌فه‌سێك به‌م جۆره بیه‌وێت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی كوردستان بكات، بێ ئه‌نجام لێی ده‌رده‌چین. چاره‌سه‌ره‌كه ته‌نها له‌ناوه‌وه‌یه، كه كورد ده‌بێت به ئیراده‌ی به‌هێز چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی خۆی بكات، ئه‌و كارته‌ی له‌ده‌ستی به‌غدایه ده‌ربهێنێت و چیتر به‌شداریمان له به‌غدا به‌شداریه‌كی سیاسی بێت، له ماوه‌ی رابردووش‌دا به‌و ئیمكانیاته كه‌مه‌ی هه‌بووه توانراوه له هه‌رێم شتێك بینا بكرێـت، به‌ڵام ئه‌وان كه زیاتر له 80% بودجه‌ی عێراق به‌ده‌ستی بووه، نه‌یانتوانیوه گه‌شه به‌ناوچه‌كانی خۆیان بده‌ن، كاتێكیش به‌راوردێكی ناوچه‌كانی هه‌رێم و باشووری ناوه‌ندی عێراق بكه‌یت ده‌بینینین پێشكه‌وتنه‌كان له هه‌رێمدا باشتر و گرنگتر بوون، له‌كۆتاییدا مه‌نتق نییه جوانیه‌كانی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌و ناوچانه به‌راورد بكه‌ین، ده‌بێت داوا و داخوازاییه‌كان له‌گه‌ڵ داوا‌و داخوازاییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان به‌راورد بكه‌ین، كه ئایا ئه‌وه‌مان كردوه، نه‌خێر به‌گه‌وره‌یی نه‌خێر".
