زانیاری لەبارەی تەندروستی کیم ئاشكرا دەكرێت
"هیچ چالاکییەکی نەبووە"
K24 - ھەولێر
بەرپرسێکی باڵای کۆریای باشوور دووپاتیدەکاتەوە، کیم جۆنگ ئون زیندووە.
مون شۆنگ ئین، راوێژکاری تایبەتی ئاسایشی نەتەوەیی سەرۆکی کۆریای باشوور بە کەناڵی سی ئێن ئێنی راگەیاندووە، کیم جۆنگ ئون، سەرکردەی باڵای کۆریای باکوور زیندووە و بە تەندروستییەکەی جێگیرە.
راوێژکاری سەرۆکی کۆریای باشوور دەڵێت "کیم جۆنگ ئون لە 13ـی ئەم مانگەوە چووەتە شاری ونسانی لە کەناراوەکانی رۆژهەڵاتی کۆریای باکوور و لەو ساتەوە هیچ چالاکییەکی نەبووە".