جه‌مال عه‌بدوڵڵا: ئه‌م كابینه‌یه هه‌موو مانگێك مووچه‌ی داوه، ته‌نیا ئه‌م مانگه دواكه‌وتووه
كێشه‌ی بڕینی مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن به‌غداوه، بیانووه
K24 – هه‌ولێر:
نووسه‌ر و چاودێری سیاسی، جه‌مال عه‌بدوڵڵا، رایگه‌یاند، كێشه‌ی بڕینی مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن به‌غداوه، بیانووه و له تۆڵه‌ی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی هه‌رێمی كوردستانه، كه ده‌نگی بۆ ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا نه‌دا. گوتیشی: به‌غدا بووه‌ته ناوه‌ندی كۆبوونه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك گرووپ و میلیشیای دز و گه‌نده‌ڵ.
له میانی به‌شداریكردنی له گه‌شتی هه‌واڵه‌كانی كوردستان24، جه‌مال عه‌بدوڵڵا، باسی له ره‌گوڕیشه‌ی كێشه‌ی نه‌وت و غاز له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كرد و گوتی: "ئه‌م كێشه‌یه ره‌گوڕیشه‌ی مێژوویی هه‌یه له كۆتایی 2006ه‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه. كاتێك حوسێن شه‌هرستانی وه‌زیری نه‌وتی عێراق بوو، ئه‌و كاته به پێی یاسای ژماره 22ی ساڵی 2007ی یاسای نه‌وت و غازی هه‌رێمی كوردستان ده‌رچووبوو، هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی به ده‌رهێنانی نه‌وت كرد. ئه‌وان ده‌یانوت گرێبه‌سته‌كانی هه‌رێم ده‌ستووری نین، به‌ڵام دواتر داوای پاره و نه‌وته‌كه‌یان ده‌كرد، له كاتێكدا ده‌یانوت گرێبه‌سته‌كان ده‌ستووری نین".
له چه‌ند رۆژی رابردوودا، شاندێكی هه‌رێمی كوردستان بۆ تاوتوێكردنی پرسی مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدای كرد و له‌گه‌ڵ لایه‌نه ره‌سمییه‌كان كۆبوونه‌وه، به‌ڵام شانده‌كه وه‌ڵامێكی ئه‌رێنیان له به‌غداوه ده‌ستنه‌كه‌وت و به رای ئه‌و چاودێره سیاسییه، مه‌به‌ستی به‌غدا درووستكردنی ئاسته‌نگه له به‌رده‌م پڕۆژه‌ی ستراتیژی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا جه‌مال عه‌بدوڵڵا گوتی: "به‌غدا له دوای 2003ه‌وه بووه‌ته پایته‌ختی كۆمه‌ڵێك گرووپ و میلیشیای دز و گه‌نده‌ڵ. ئه‌وان به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رنه‌كردنی ئه‌و كێشه‌یه یاسای نه‌وت و غاز ده‌رناكه‌ن. ئه‌گه‌ر ئه‌و یاسایه ده‌ركه‌ن، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌سه‌ڵاتی ده‌بێت به‌سه‌ر به‌شێك له نه‌وت و غازی عێراقیش نه‌ك هه‌ر هه‌رێمی كوردستان. كه ده‌سه‌ڵاتت هه‌بوو، واته بنه‌مای ئابووریت هه‌یه، ئه‌مه‌ش یانی حكومه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌هێز ده‌كرێن و ئه‌مانه سێ ده‌زگای ده‌وڵه‌تین. سیاسه‌ته‌كه ئه‌مه‌یه و نایانه‌وێت هه‌رێم بنه‌مای ئابووری بۆ قه‌واره‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان دابنێت و به‌هێزی بكات. بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر پێی خۆی بوه‌ستێت و بگاته ستراتیژی باڵای كورد، كه درووستكردنی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی سه‌ربه‌خۆیه. ئه‌مه سیاسه‌ته سه‌ره‌كییه‌كه‌یه. ئه‌وان هه‌موو ساڵێك ئه‌و كێشانه درووست ده‌كه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی فشاری سیاسی له‌سه‌ر هه‌رێم درووست بكه‌ن".
روونیشیكرده‌وه، هه‌رێمی كوردستان له سه‌ره‌تای ده‌رهێنانی نه‌وته‌وه، هه‌وڵیداوه دیوه یاساییه‌كه‌ی ئه‌و پرسه روونبكاته‌وه و له‌و باره‌یه‌وه گوتی: "حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له 2007 و 2008 نامه‌یه‌كی نارد بۆ پرۆفیسۆرێكی یاسای نێوده‌وڵه‌تی له زانكۆی كامبریج و كه ماوه‌ی 10 ساڵ وه‌ك شاره‌زا له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كاریكردبوو، پرسیاری یاساییبوونی گرێبه‌سته‌كانی لێ‌كرد، ئه‌و شاره‌زایه، رایگه‌یاند، هه‌موو گرێبه‌سته‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ده‌ستوورین و چونكه به پێی یاسا كراوون، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی عێراق ناده‌ستوورین، چونكه هێشتا بێ یاسا كراوون".
سه‌باره‌ت به‌و لێدوانانه‌ی هه‌ندێك كه‌س له دژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌یده‌ن و به‌رگری له سیاسه‌تی به‌غدا به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، جه‌مال عه‌بدوڵڵا، گوتی: "به‌شێك له جاشه‌كانی ناوخۆمان، كه هه‌ندێكیان له به‌غدان و په‌رله‌مانتارن و به‌شێكیش له‌و جاشانه‌ی له هه‌رێمی كوردستانن، پاڵیان داوه‌ته پاڵ به‌غداوه و ئه‌و جاشانه خراپترن له جاشه‌كانی سه‌رده‌می سه‌دام، چونكه هه‌ندێك له‌و جاشانه‌ی سه‌رده‌می سه‌دام ماقووڵتر بوون، هه‌ندێكیان یارمه‌تی خه‌ڵكیان ده‌دا و هه‌ندێكیان به سه‌دامیان وتووه، تۆ كێشه‌ت له‌گه‌ڵ حزبه‌كان هه‌یه بۆ ئه‌زیه‌تی میله‌ته‌كه ده‌ده‌یت، هه‌ندێك له جاشه‌كان به هۆی ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌یانه‌وه له‌سێداره دراوون، به‌ڵام ئه‌م جاشه نوێیانه به به‌غدا ناڵێن ئه‌مه ده‌ستوورییه و سه‌ریان كز كردووه".
جه‌مال عه‌بدوڵڵا باسی له‌وه‌شكرد، "له 2019 رێككه‌وتن كراوه، حكومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه و دوو بژار له‌به‌رده‌م هه‌رێمی كوردستان بووه، رێككه‌وتن كراوه به ده‌ستوخه‌تی سامر غه‌زبان وه‌زیری نه‌وتی عێراق، كه هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت چی نه‌وتی هه‌یه راده‌ستی به‌غدای بكات، به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا به‌غدا هه‌موو شایسته و مووچه‌ی هه‌رێم ده‌نێرێت، دووه‌م بژارده‌شی ئه‌وه‌یه، كه هه‌رێم 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ده‌نێرێت، له به‌رامبه‌ردا 453 ملیار دینار ره‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌رێم نه‌ینارد، ئه‌وا به‌غدا پاره‌ی ئه‌و بڕه نه‌وته ده‌بڕێت، واته به‌های 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ده‌بڕێت و ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه ده‌ینرێت، عادل عه‌بدولمه‌هدی هه‌مووی بڕیوه. واته حساب بكه، هه‌رێم نه‌وته‌كه‌ی ناردووه. به‌غدا ئاماده‌ش نییه به‌شێك له قه‌رز و شایسته‌ی دارایی كۆمپانیاكان بدات.
ئاشكراشیكرد، "ئه‌م كێشانه به هۆی ئه‌وه‌یه هه‌رێمی كوردستان ئاماده نه‌بوو ده‌نگ بۆ ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق بدات. ئه‌مه‌ی ئێستا ده‌كرێت تۆڵه‌ی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌یه".
له باره‌ی بێهه‌ڵوێستی هه‌ندێك كه‌سه‌وه له‌مه‌ڕ گه‌نده‌ڵییه‌كانی به‌غدا، جه‌مال عه‌بدوڵڵا گوتی: "عادل عه‌بدولمه‌هدی كه خۆی وه‌زیری نه‌وت بووه، دانی به‌وه‌دا ناوه، له 2003 تا 2015 واته له 12 ساڵدا بڕی 850 ملیار دۆلار بودجه‌ی عێراق بووه، له‌و بڕه 450 ملیار دۆلاری به هه‌ده‌ر دراوه و دزراوه و له گه‌نده‌ڵی كه‌سی و گشتیی‌دا دیار نه‌ماوه، كه‌چی جاشه‌كانی خۆمان پرسیار له‌و باره‌یه‌وه ناكه‌ن، به‌ڵام ئه‌م كابینه‌یه هه‌موو مانگێك مووچه‌ی داوه، ته‌نیا ئه‌م مانگه دواكه‌وتووه، به هۆی ئه‌و كێشه‌یه‌وه. ئه‌و سێ مانگه هی ئه‌م كابینه‌یه نییه و به‌رپرسیارێتی ئه‌و سێ مانگه له ئه‌ستۆ ناگرێت".