نەتەوە یەکگرتووەکان: حکومەتی هەرێم کارێکی ناوازەی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا کردووە

داوایەک ئاراستەی هاووڵاتیان دەکات

K24 – هه‌ولێر:

نەتەوە یەكگرتووەكان جەختدەكاتەوە، حكومەتی ھەرێمی كوردستان كارێكی ناوازەی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا كردووە و داواش لە ھاووڵاتییان دەكات، پابەندی رێنماییەكان بن.

جەنین ھانس پلاسخارت، نوێنەری سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق و نوێنەری رێکخراوی تەندروستی جیهانیی،  لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە نزیكەوە سەیری كارەكانی حكومەتی ھەرێمی كوردستانم كردووە و كارێكی زۆر باشیان لە بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا كردووە.

ئاماژەی بەوەش كرد، بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا تەنیا كاری حكومەت نییە  ھیچ حكومەتێك بە تەنیا ناتوانێت بەرەنگاری كۆرۆنا ببێتەوە و ئەوە كاری ھەموو تاكەكانە و دەبێت رێنماییە تەندروسییەكان پەیڕەو بكەن.

دووپاتیدەکاتەوە، بەداخەوە ھێشتا پەتای كۆرۆنامان جێنەھێشتووە، ھەربۆیە دەبێ ھەموومان ئاگاداربین، بەڵام تا ئێستا دەسەڵاتدارانی عێراق و ھەرێمی كوردستان بە تایبەتیش حكوومەتی ھەرێمی كوردستان كارێكی زۆر باشیان ئەنجامداوە.