حکومەتی هەرێم: ناکرێت مووچەی فەرمانبەران وەکو کارتێکی فشاری سیاسی بەکاربێت
جووتیار عادل باس لە دواین پێشهاتەکان دەکات
K24 – ههولێر:
جووتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەی شاندی حکومەت و فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە عێراق لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند، کۆبوونەوەیەکی باشمان لەگەڵ فراکسیۆنەکان کردووە و یەک دەنگین.
راشیگەیاند، ناکرێت بڕینی مووچەی فەرمانبەران وەکو کارتی سیاسی بەکاربێت.
ئاماژەی بەوەشدا، حکومەتی هەرێم پابەندە بە رێککەوتنەکەی لەگەڵ حکومەتی عێراق و داواکارییەکانمان یاسایین.
داواش دەکات، بە زووترین کات یاسای نەوت و غازی عێراق دەربکرێت، تاوەکو کێشەکان چارەسەر بکرێن.
ئەگەرچی بەگوێرەی یاسای بودجەی عێراق، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم تێکەڵی هیچ دۆسیەیەک ناکرێت و هۆکار بۆ بڕینی نییە، بەڵام جارێکی دیکە لە بەغدا، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بڕدراوە، نوێنەرانی کوردیش لە بەغدا، ئەمە بە کارتێکی سیاسی لەسەروبەندی پێکهێنانی حکومەتی عێراق دەزانن.